ناتۆ: لە عێراق دەمێنینەوە
بەردەوام دەبین لە هاوکاری هێزە عێراقییەکان
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی ناتۆ دووپاتیده‌كاته‌وه، شه‌ڕی تیرۆر و داعش لە عێراق كۆتایی نەھاتووە و لەسەر داوای حكوومەتی عێراق لە ھاوكاریكردنیان بەردەوام دەبین.
ینس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، له سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق مه‌شق و راهێنان به هێزه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین.
گووتیشی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر هه‌ر ماوه و پێویستی به هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ئەم لێدوانەی سکرتێری گشتی ناتۆ لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر لە عێراق، مەترسی لەسەر مانەوەی هێزی هاوپەیمانان دروست بووبوو.
H.J