پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری كۆبوونەوە ئاشكرا ناكات
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش ئاشکرا نەکراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و جیا لە هەوڵی کوتلە شیعەکان بۆ دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ستراتیژی عێراق لەگەڵ ئەمەریکا، پێدەچێت بەردەوامیدان بە گفتوگۆکردن لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانیش یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بێت، بەڵام بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
یەکشەممەی رابردوو، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە تەنیا پەرلەمانتارانی شیعە ئامادەیبوون، دەنگ لە سەر پڕۆژەیاسای دەرکردنی هێزەکانی بیانی لە عێراق درا.
ھ.م