ئەیاد عەللاوی دەستی لە پەرلەمان كێشایەوە
"ئەنجوومەنی نوێنەران نەیتوانیوە رۆڵی یاسایی و چاودێریی خۆی بگێڕێت"
K24 - ھەولێر
سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی وەتەنی دەستی لە ئەندامییەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کێشایەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەیاد عەللاوی سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی وەتەنی بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەیتوانیوە رۆڵی یاسایی و چاودێریی خۆی بگێڕێت و بە باشی كاری لەسەر داواكارییەكانی هاووڵاتییان و جەماوەر نەكردووە، عەللاوی دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
لەم ماوەیەی دواییدا، عەللاوی چەندینجار رەخنەی لە حکوومەت و پەرلەمانی عێراق گرتووە.
ھ.م