تره‌مپ مەرج بۆ كشانەوە لە عێراق دادەنێت
ھەژماربێكی بانكی تایبه‌تی حكوومه‌تی عێراقی له ئه‌مەریكا هه‌یه و بڕی 35 ملیار دۆلاری تێدایه
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، پێویسته عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی بداتەوە ئه‌مەریكا كه له عێراق خه‌رجیكردوون، ئەوكات هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مەریكی راگەیاند "پێویسته عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه بداته‌وه به ئه‌مەریكا كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته خه‌رجیكردووە، ئەوكات واشنتن هێزه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه".
تره‌مپ، جەختیكردەوە "ئێستا ھەژماربێكی بانكی تایبه‌تی حكوومه‌تی عێراقی له ئه‌مەریكا هه‌یه و بڕی 35 ملیار دۆلاری تێدایه و ئه‌گه‌ر عێراق رازی بێت ئه‌و پاره‌یه‌مان بداتێ ئه‌وا ده‌كشێینه‌وه".
ئەمە لەكاتێكدایە لە كۆبونەوەی ھەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق كە تەنھا پەرلەمانتارە شیعەكان بەشداریان كرد، پڕۆژەیاسای دەكردنی ھێزە بیانییەكان پەسندكرا.