"كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئوردن و ئیسرائیل ده‌كات"
"دۆخه‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق زۆر گرنگه"
K24- هه‌ولێر:
په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئوردن له راپۆرتێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی ئوردن و ئیسرائیل سه‌رهه‌ڵده‌دات.
له راپۆرته‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن ده‌یڤید پۆلۆكهوه نووسراوه، هاتووه، "دۆخه‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت، بوونی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ شكستهێنانی یه‌كجاره‌كی به رێكخراوی داعش زۆر گرنگه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێكخراوی داعش ئێستاش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به ته‌نیا 867 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ له‌ناو خاكی عێراق ئه‌نجام بدات. گومانیشی تێدا نییه به درووستبوونی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی دوای نه‌مانی فشاره‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دێته ئاراوه، ئه‌و ژماره‌یه هێشتاش زیاد ده‌كات".
سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی ئیسرائیلیش له ناوچه‌كه و هه‌ڵگیرسانی ململانێیی ئێران - ئه‌مه‌ریكا، راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌ند ئیسرائیل هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌و رووداوانه‌وه نییه كه به‌م دوایی‌و له‌ناو خاكی عێراق روویانداوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌رفه‌تێكی فراوان به ئێران و داعش ده‌دات، له‌ناو خاكی عێراق به ئازادانه چالاكییه‌كانیان بكه‌ن و، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و چالاكیانه له ده‌روازه سنوورییه‌كانی سووریاوه به‌ره‌و ئیسرائیل چه‌كه‌ره بكه‌ن و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی متمانه‌ی خۆی له ناوچه‌كه له‌ده‌ست بدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ناچار بێت، جه‌نگی خۆی له دژی تیرۆریستان و گروپه چه‌كداره بریكاره‌كانی ئێران له ناوچه‌كه چڕتر بكاته‌وه، به‌مه‌ش گرژییه‌كان زیاتر ده‌بن و دۆخی عێراقیش ئاڵۆزتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌وره‌تر له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان دێته ئاراوه، كه پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زیاتر بۆ سه‌ر ئاسایشی ئوردن به‌دوای خۆیدا بهێنێت، به‌وه‌ی كه ئیسرائیل سنوورێكی درێژی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه و په‌یمانی ئاشتیش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌یه".
له 5ی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕۆهژیاسای ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كانی له عێراق په‌سه‌ند كرد و چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، وێڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌ی له نێوان واشنتن و به‌غدا واژۆ كراوه.
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، گرژی نێوان واشنتن و تاران زیاتر بوون.
H.B