جارێکی دیکە ئەمریکا داوا لە ھاوڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن
هۆشداری دهداته فڕۆكهكانیش نهك تهنیا هاووڵاتیان
K24- ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا ھۆشداریێكی دیکە بۆ ھاوڵاتیان وڵاتەکەی بڵاودەکاتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە ھاوڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق لەوپەڕی مەترسیدان، و بەھۆی بوونی چەندین گروپی تیرۆریست و توندڕەو مەترسی جددی لەسەر ژیانیان ھەیە.
له بهیاننامهیهكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی، كه لە عێراقەوە سەردانی سوریاش نەکەن، چونکە مەترسی رفاندن و کوشتن و بریندارکردنیان لەسەر دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا ئاماژە بە بڕیارەکەی 31ی مانگی رابردووش دەکات، کە بە ھۆیەوە سەرجەم کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا راگرت و کارەکانی گواستەوە کونسوڵخانەی ھەولێر و رایگەیاندووە: ئێستاش دەتوانن لە کونسوڵخانەی ئەمهریکا لە ھەولێر کارەکانیان ئەنجام بدەن.
جیا لە سەردانی ھاوڵاتیان بۆ گەشتی فرۆکە ئەمهریکیەکانیش دەسەڵاتی فرۆکەوانی ئەمهریکا ناسراو بە ئێف ئەی ئەی ھۆشداری دەداتە فرۆکەکانی وڵاتەکەی، سەربارەت بە مەترسیەکان بۆ سەر ئەو فرۆکانەی بەرەو عێراق دەفڕن.
H.B