خۆپیشاندەرێک لە کەربەلا کوژرا
سێ كەدسێ دیکە برینداربوون
K24 - ھەولێر
خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق بەردەوامە لە کەربەلا خۆپیشاندەرێك کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژی دەستەڵاتدارانی عێراق، لە بەغدا و شارەکانی دیکەی باشووری عێراق بەردەوامن، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریری پایتەخت، دژی مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دروشمیان گوتەوە.
هاوکات، لە کەربەلا پێکداهەڵپژان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا و سێ خۆپیشاندەر برینداربوون.
لە پارێزگای زیقاریش، ژمارەیەک پرد و رێگای سەرەکی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.