عێراق لیژنە بۆ کێڵگە هاوبەشەکان پێکدێنێت

عێراق دەیەوێت لەگەڵ ئێران و کوەیت لەسەر کێڵگە هاوبەشەکان رێکبکەوێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوت و وزەی عێراق بڕیاری داوە، لیژنەیەكی تایبەت بە كێڵگە نەوتییە ھاوبەشەكانی لەگەڵ كوەیت و ئێران پێكبھێنێت.

ئەو لیژنەیەی تایبەت بە نەوت و وزە دەستیان بە كۆبوونەوەیەكی تایبەت كرد بە مەبەستی تاوتوێیكردنی ژمارەی دۆسیە، كە تایبەتە بە كەرتی نەوت و كارەبا و ھەروەھا كێڵگە نەوتییە ھاوبەشەكانی نێوان عێراق و كوەیت و ئێران، ئەوە جگە لەوەی كە تاوتوێی زیادكردنی سەرچاوە دارایییەكانیش كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە بڕیاریدا چوارشەممەی داھاتوو كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كۆمپانیای گواستنەوە نەوتییەكان و كارمەندەكانی بكات، تاوەكو تاوتوێی ئەدا و كاركردنی كۆمپانیاكە بكات و ھاوكات باس لە ژمارەیەك دۆسیەی تایبەت بە كارەكانی ئەو كۆمپانیایەش دەكرێت.