550 سه‌ربازی ئیسپانیا له‌ عێراق بڵاوبوونه‌وه‌

له‌ ململانێ سه‌ربازییه‌كان به‌شدار نین

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامه‌ی "بایس"ی ئیسپانیا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی (550) سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق كردووه‌.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئیسپانیا به‌ گشتی (11) هه‌زار سه‌ربازی له‌ عێراق و سووریا و كوه‌یت جێگیر كردووه‌ و (%5)ی ئه‌و هێزانه‌ی راوێژكارن و راهێنان به‌ هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی ئیسپانیا هیچ ئه‌ركێكی جه‌نگی یان كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ن و خۆیان ته‌رخانكردووه‌ به‌ راهێنانی هێزه‌ عێراقییه‌كان و یارمه‌تی لۆجستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌ عێراق.