550 سه‌ربازی ئیسپانیا له عێراق بڵاوبوونه‌وه
له ململانێ سه‌ربازییه‌كان به‌شدار نین
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "بایس"ی ئیسپانیا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی (550) سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق كردووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئیسپانیا به گشتی (11) هه‌زار سه‌ربازی له عێراق و سووریا و كوه‌یت جێگیر كردووه و (%5)ی ئه‌و هێزانه‌ی راوێژكارن و راهێنان به هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئیسپانیا هیچ ئه‌ركێكی جه‌نگی یان كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ن و خۆیان ته‌رخانكردووه به راهێنانی هێزه عێراقییه‌كان و یارمه‌تی لۆجستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له عێراق.