خوێندنی باڵای به‌غدا پشووی شه‌موانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
بۆ قه‌ره‌بووی فه‌وتانی ده‌وامیان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له عێراق ساڵنامه‌ی نوێی زانكۆیی راگه‌یاند و پشووی رۆژی شه‌ممه‌ی نه‌هێشت.
به گوێره‌ی نووسراوێكی ره‌سمی وه‌زاره‌ته‌كه، پشووی رۆژی شه‌ممه نه‌هێڵراوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و رۆژانه بكرێته‌وه، كه قوتابیانی زانكۆ به هۆی ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له‌ده‌ستیان چووه.
به گوێره‌ی ساڵنامه‌كه، ده‌وام له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات و هه‌موو پشووه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته سه‌رۆكی زانكۆكان بۆ ئه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی ده‌وام زیاتر بكه‌ن و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی له خوێندن به فیڕۆ چووه.

