حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: به‌م نزیكانه به‌ره‌ی به‌رگری عێراق تۆڵه‌ی كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ده‌كاته‌وه
"یه‌كه‌م گۆڕه‌پانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراقه"
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌م نزیكانه به‌ره‌ی به‌رگری عێراق تۆڵه‌ی كورژانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه.
ئاشكراشیكرد، "دوای وه‌ڵامی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا، میحوه‌ری به‌رگری له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه".
نه‌سروڵڵا له گوته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گوتی: "خوێنی ئه‌وان به‌هه‌ده‌ر ناچێت و دوای كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس هیچ شوێنێكی ئارام بۆ ئه‌و سه‌ركوتكارانه نامێنێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و بكوژه‌كان باجی ئه‌و تاوانه زۆر به سه‌ختی ده‌ده‌نه‌وه و بۆیان ئاشكرا ده‌بێت كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كردووه"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێمه باس له ده‌ستپێكێكی نوێ و چاخێكی نوێ له ناوچه‌كه ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی ئومه‌ته".
ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنانی باسی ئه‌وه‌شیكرد، "جێگره‌وه‌ی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا به ستوونی ده‌رچوونیانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی و پرسه‌كه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ندی به كاته‌وه هه‌یه"، هه‌روه‌ها گوتی: "زۆری نه‌ماوه میحوه‌ری به‌رگری ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی بكات و هێزه‌كانی به‌رگریش له‌سه‌ر پێكاندنی ئه‌و ئامانجه جددییه".
له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا نه‌سروڵڵا گوتی: "پێویسته ئه‌وه بزانین كه واشنتن هه‌وڵ ده‌دات شكست به هه‌ڵوێسته مێژووییه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بهێنێت"، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، "دوای ئێران عێراق هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌به‌ر".
دووپاتیشیكرده‌وه، "یه‌كه‌م گۆڕه‌پانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراقه" و گوتیشی: "كوژرانی سوله‌یمانی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكای نیشاندا، كه سه‌ری خۆ به‌زلزانی، گه‌نده‌ڵی و تاوانه له جیهان".
H.B