هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق
ئه‌فسه‌رێك و سێ سه‌رباز بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له عێراق رایگه‌یاند، به مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی به‌له‌د له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك و 3 سه‌رباز بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی ناوبراو ئاشكرایكرد، "هێرشه‌كه له رێگه‌ی مووشه‌كی كاتیۆشا ئه‌نجامدراوه و به هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك و 3 سه‌رباز برینداربوون".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش، "بنكه‌كه به 8 مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج".
وه‌ك زانراوه، بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی به‌له‌د ژماره‌یه‌ك ته‌كنیككاری ئه‌مه‌ریكی له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌ركیان له‌و بنكه‌یه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه به فڕۆكه "F-16"ـه‌كانی عێراق.
H.B