ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌دوای شوێنێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ هێزه‌كانی
"له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان كار بۆ ده‌ستنیشانكردنی گونجاوترین شوێن بۆ هێزه‌كانمان ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان كار بۆ ده‌ستنیشانكردنی گونجاوترین شوێن له‌ناو عێراق بۆ جێگیركردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ن.
له گوته‌یه‌كدا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا پۆ‌مپێیۆ رایگه‌یاند، "تایبه‌ت به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی دیاریكردنی شوێنێك بۆ هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق، بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ده‌سته‌بژێره‌كانی عێراق گونجاوترین شوێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشان بكه‌ین".
پۆ‌مپێیۆ دووپاتیكرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ عێراق له‌باره‌ی "په‌یكه‌ریه‌تی گونجاو" بۆ بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه داوای ناردنی دوو نوێنه‌ری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دیاری بكه‌ن.
له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "هه‌ر شاندێكمان سه‌ردانی عێراق بكات، به هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌و وڵاته ناكات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B