موقته‌دا سه‌در داوای خۆپیشاندانێكی ملیۆنی ده‌كات
بۆ ئیدانه‌كردنی هێزه داگیركاره‌كان
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوایكرد، خه‌ڵكی عێراق خۆپیشاندانێكی یه‌ك ملیۆنی بۆ ئیدانه‌كردنی بوونی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق و "پێشێلكارییه‌كان"یان رێكبخه‌ن.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئاسمانی عێراق و زه‌وی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه داگیركاره‌كانه‌وه پێشێل ده‌كرێت. به‌ره‌و شۆڕشێكی عێراقی نه خۆرهه‌ڵاتی و نه خۆرئاوایی، كه سه‌ركه‌وتنی ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ عێراق. سه‌ربازانی خودا و سه‌ربازانی نیشتمان خۆسازدهن بۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی ئاشتیخوازانه و یه‌كگرتووانه به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی بوونی ئه‌مه‌ریكا و پێشێلكارییه‌كانی له‌سه‌ر خاكی عێراق.
سه‌در ئه‌وه‌شی نووسیوه: عێراق و حهوزهكهتان بانگتان ده‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می مه‌نوێنن.