عه‌بدولمه‌هدی: ده‌توانین ته‌واوی كۆسپه‌كان تێپه‌ڕینین
"په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له باشترین ئاستدان"
H.B
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق گووتی: ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی وڵات كاربه‌ڕێكه‌ره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، به‌ڵام عێراق ده‌توانێت ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنێت،
عه‌بدولمه‌هدی گووتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له باشترین ئاستدان و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتن له مافه‌كانی هاووڵاتییان و كاركردن به گوێره‌ی ده‌ستوور كرده‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیی كرده‌وه، ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دا بێت و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاری شانه نووستووه‌كانی داعش ببینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه دۆخه‌كه نه‌قۆزنه‌وه.
H.B