تا دێت چانسی عه‌بدولمه‌هدی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت

"وڵاتان رۆڵێكی كاریگه‌ریان له‌ دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیران و سەرجەم پرسەكانی عێراق هه‌یه‌"

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، وڵاتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ڕۆڵێكی كاریگەریان ھەیە لە دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیران و سەرجەم پرسەكانی عێراق، ئەمەش دوای ئەوە ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كوتلە سیاسییە عێراقییەكان جارێكی دیكە بگەڕێنەوە سەر كاندیدكردنه‌وه‌ی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی عێراق، چاودێرێكی سیاسیش ئەوە ڕوون دەكاتەوە دەستوەردان لە كارووباری عێراق مێژوویێكی كۆنی ھەیە و تازە نییە.

H.B