ناتۆ چاوەڕێی دۆخی عێراقە
مەشق بە هێزەکان دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی عێراق، ناتۆ دەست بە مەشق و راهێنان بە سوپای ئەو وڵاتە دەکاتەوە.
لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سادق روکابی باڵیۆزی عێراق لە برۆکسێل، یێنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند، ناتۆ گرنگییەكی تایبەت بە عێراق دەدات و لەدوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئەو وڵاتە پڕۆسەی مەشق پێكردنی هێزەکانی عیراق دەستپێدەكەنەوە.
هەروەها گوتی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رێز لە سەروەری خاكی عێراق دەگرێت و ئامادەیە هاوكاری نێودەوڵەتی تایبەت بەڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر پێشكەش بەو وڵاتە بكات.
ھ.م