سوننەكان داوای ھەرێمێكی سەربەخۆ دەكەن
خوازیارن لهڕووی ئاسایش و سەقامگیرییەوە ھەرێمەكەیان ھاوشێوەی ھەرێمی كوردستان بێت
K24- ههولێر:
كەسایەتییە سوننیەكان لەو باوەڕەدان، باشترین چارەسەر بۆ ئەم دۆخە دابەشبوونی عێراقە بۆ 3 ھەرێمی سەربەخۆ، شیعە، سوننە، كورد، بۆ ئەمەش سووننەكان خوازیارن ھەرێمەكەیان لە بارەی ئاسایش و سەقامگیرییەوە ھاوشێوەی ھەرێمی كوردستان بێت.
ههر لهمبارهشهوه بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دەڵێت: پارتی ڕێز لە بۆچوونی ھەر لایەنێك دەگرێت، كە بیانەوێ داوای ژیانێكی شایستە بكەن.
پێكھێنانی ھەرێمێكی سەربەخۆ بۆ سووننەكان، پێناچێ ھەروا ئاسان بێ و بە داواكارییەكی ئەوان خەونەكە ببێتە ڕاستی، چونكە شیعەكان وا بە ئاسانی خۆیان بهدهست دابەشكردنی عێراقهوه نادهن، بەوپێیەی شیعە زۆرینەن، مەگەر فشارێكی دەرەكی رازییان بكات.
H.B