"ئەمەریكا لە عێراق دەستی بە پرۆسەی سەربازیی كردەوە"

پڕۆسەكە وەسێنرابوو

K24 - ھەولێر

بەپێی زانیاری رۆژنامەیەكی ئەمەریكی، ھێزەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق  دەستیان بە پرۆسە سەربازییەکان کردووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، سوپای ئەمریکا دەستی بە پرۆسە سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی عێراق لە دژی چەکدارانی داعش لە عێراق کردووەتەوە، کە بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، پرۆسەکان وەستابوون.

لەبەرامبەردا پێنتاگۆن رەتیکردەوە، هیچ لێدوانێک لەبارەی هەواڵی رۆژنامەکەوە بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە كە شیعەكان دوای دەنگدانیان لە پەرلەمان لەسەر پڕۆژەبڕیاری دەركردنی ھێزە بیانییەكان لە عێراق، ھەوڵەكانیان دژی ھێزەكانی ئەمەریكا چڕ كردووەتەوە.

ھ.م