فه‌ره‌نسا داوا له هاووڵاتیان ده‌كات گه‌شت بۆ عێراق و ئێران نه‌كه‌ن
"رەوشەکە هەستیارە"
K24 – هه‌ولێر:
ژان ئوڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسا كرد گه‌شت بۆ عێراق و ئێران نه‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه ناله‌باره و بۆ گه‌شتكردن گونجاو نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند هێشتا ره‌وشی ئه‌و وڵاتانه هه‌ستیار و ناسكه و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ناسه‌قامگیریی له ئارا دایه و گوتیشی پێویسته هه‌موو فه‌ڕه‌نسییه‌ك له‌و وڵاتانه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه بكات و ئه‌گه‌ریش گه‌شتیان بۆ ئه‌و وڵاتانه هه‌یه دوایبخه‌ن و گه‌شت بۆ ئه‌و دوو وڵاته نه‌كه‌ن.
ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دووپاتی ده‌كاته‌وه، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ئێران رازیبوونی تارانه به دانوستانكردن بۆ رێككه‌وتنێكی نوێی فراوان و كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
Reuters
H.J