بەغدا.. دوو خۆپیشاندەر كوژران و 17ـی دیكەش برینداربوون
مۆڵه‌ته‌كه كۆتایی هات و زۆربه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانیش داخران
K24- به‌غدا:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، كه لە سەرچاوە تەندروستییەكانەوە بڵاویان كردووەتەوە، بەھۆی ئەو گرژییەی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكانی عێراق لە بەغدا روویدا، 2 خۆپیشاندەر كوژران و 17ـی دیكەش بریندار بوون.
دواى كۆتاییهاتنی ئه‌و مۆڵه‌ته سێ رۆژیه‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا به حكومه‌تیان دابوو، خۆپیشانده‌ران جارێكی دیكه رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به سووتاندنی تایه، زۆربه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كان و پرده‌كانی به‌غدایان بۆ ماوه‌یه‌ك داخست.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران پێشتر مۆڵه‌تی 3 رۆژیان به حكومه‌ت داوه، خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: هێشتا حكومه‌ت وه‌ڵامی داواكانی ئه‌وانی نه‌داوه‌ته‌وه و واده‌كه‌ش كۆتاییهاتووه، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرده‌وه.
وه‌ك میدیاكان ئاماژه‌یان پێداوه، به‌هۆی گرژی و توندوتیژییه‌كان، لە پارێزگای دیوانییە سبەی كرایە پشوو.
H.B