له باشووری عێراق ئه‌وپه‌ڕی باری له‌ناكاو راگه‌یه‌ندرا
مۆڵه‌تی خۆپێشانده‌ران بۆ حكوومه‌ت كۆتایی دێت و باری له‌ناكاویش ده‌گه‌یه‌ندرێته ئاستی پله (ج)
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ئه‌وپه‌ڕی باری له‌ناكاو كه به پله "ج" ناسراوه، راگه‌یاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی "به‌غداد الیوم"ی راگه‌یاندووه "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی خۆپێشانده‌ران بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان به حكومه‌ت داوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ئه‌وپه‌ڕی باری له‌ناكاویان راگه‌یاندووه".
هاوكات له پارێزگای به‌سره‌ش فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و شاره رایگه‌یاند، پلانێكی توندیان بۆ هه‌ر پێشهاتێكی نه‌خوازراو داناوه.
له‌مباره‌شه‌وه سائر عیسا نه‌جم، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، "به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و له چوارچێوه‌ی پلانێكی تایبه‌ت به خۆپێشاندانه‌كان، ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كردووه و له پلانه ئه‌منییه‌كه‌یاندا هه‌موو جۆره سیناریۆیێكیان له‌به‌رچاو گرتووه".
روونیشیكرده‌وه، به‌شێكی پلانه‌كه تایبه‌ته به‌وه‌ی كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌چڕی له سه‌رانسه‌ری ئه‌و پارێزگایه بڵاوبكرێنه‌وه و لایه‌نی هه‌واڵگه‌ریش چالاك بكرێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزگاری له خۆپێشانده‌ران و به‌شێكی دیكه‌ش پارێزگاری له سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگا ئیداریه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ و به‌رگری شارستانی و سه‌رجه‌م لایه‌نه ئه‌منییه‌كان كردووه.
H.B