خۆپیشاندان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق ده‌ستیپێكرد
مۆڵه‌تی سێ رۆژه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ حكومه‌ت كۆتاییهات
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه و له به‌شێك له پارێزگاكانیش رێگه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل داخراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له به‌غدا ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی سه‌ره‌كی و له كه‌ربه‌لا پردی سه‌ره‌كی "ضریبه"ی ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه و چوار پردی سه‌ره‌كی پارێزگای موسه‌نا داخراون و هاتووچۆش له هه‌ر یه‌كه له سه‌ماوه و رومێسه په‌كیكه‌وتووه، هاوكات رێگه‌ی نێوان هه‌ردوو پارێزگای زی قار و موسه‌نا داخراوه.
وه‌ك میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، رێگه‌ی نێوان به‌غدای پایته‌خت و به‌شێك له پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووری عێراقیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه گیراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشتر خۆپیشانده‌ران له ناسریه مۆڵه‌تی سێ رۆژیان داوه‌ته حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی توندتریان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆش ئه‌و مۆڵه‌ته سێ رۆژییه كۆتایی دێت، چالاكوانان و رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانیش هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام بده‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، پارێزگاری له خۆپیشانده‌ران بكات و گوێ له داواكانیان بگرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له هێمنی و ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
ئ. م