پلاسخارت: به‌ڵێنی جێبه‌جێنه‌كراو بووه‌ته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی متمانه
"به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ كپكردنه‌وه خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵ نییه"
K24 - هه‌ولێر:
جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی هێمن و چه‌ندان به‌ڵێنی جێبه‌جێنه‌كراوی ساڵانی رابردوو بوونه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی متمانه.
پلاسخارت له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له په‌یجی فه‌رمی یونامی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "له‌م مانگانه‌ی دواییدا، سه‌دان هه‌زار عێراقی له هه‌موو چین و توێژه‌كاندا رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی هیوا بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتری بێ گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه. له‌لایه‌كی تره‌وه، كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی هێمن و چه‌ندان به‌ڵێنی جێبه‌جێنه‌كراوی ساڵانی رابردوو بوونه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی متمانه."
پلاسخارت ده‌شڵێت "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه تائێستا نراون سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك هه‌ڕ بێ بایه‌خ ده‌مێننه‌وه گه‌ر ته‌واو نه‌كرێن. شایانی باسه، كه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه یه‌كییه‌تی و یه‌كڕیزیی ناوخۆیی و بڕیاری شێلگیرانه زۆر پێویستن له‌هه‌مبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه‌دا یانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئارامیی عیراق بشێوێنن."
چڕبوونه‌وه‌ی گرژییه هه‌رێمییه‌كانی ئه‌مدواییه بوونه مایه‌ی لادانی سه‌رنج له‌سه‌ر كاره ناوخۆییه نیوه‌چڵه‌كان. به‌هه‌ر حاڵ، په‌ره‌سه‌ندنه جیۆپۆلیتییه‌كان نابێ ببنه مایه‌ی فه‌رامۆشكردنی داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵكی عیراق چونكه ئه‌مانه ته‌نها ده‌بنه مایه‌ی توڕه‌یی و بێمتمانه‌یی زیاتر.
وێڕای هاندانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقیش بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ره هێمنه‌كان و داواكردنیشی له خۆپیشانده‌ران بۆ پاراستنی هێمنی و خۆدوورگرتن له توندوتیژیی په‌رچه‌كردارانه و كاری تێكده‌رانه، خاتو جێنین وتی "به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ كپكردنه‌وه خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵ نییه و بگره پێویسته پێشیشی پێ بگیرێت. هیچ شتێك به‌قه‌د كه‌شی ترس زیانبه‌خش نییه. هه‌روه‌ها، لێپێچینه‌وه و دادوه‌ریی له‌پێناو قوربانییان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه و ره‌واییبوون و هه‌ستانه‌وه زۆر گرنگن."
ئ. م