به‌غدا.. دوو خۆپێشانده‌ر كوژران و 19ی دیكه‌ش برینداربوون
دۆخی عێراق ئاڵۆزتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، له خۆپێشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا، 2 خۆپێشانده‌ر كوژران و 19ی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منی و پزیشكییه‌كانیش له‌و شاره كوژرانی ئه‌و 2 خۆپێشانده‌رانه و برینداربوونی ئه‌وانی دیكه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایانگه‌یاند، "2 خۆپێشانده‌ره‌كه له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا به‌هۆی گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایانكردووه، یه‌كێك له خۆپێشانده‌ره كوژراوه‌كان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه به سه‌ری و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌هۆی بۆمبی گازی فرمێسكڕێژه‌وه كوژراون.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، سه‌ره‌تا هه‌ردووكیان گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای ته‌واوبوونی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی خۆپێشانده‌ران به حكومه‌تیان دابوو بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، ماوه‌ی 2 رۆژه خۆپێشانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق رژاونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قام و چه‌ندین جار رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌وان و هێزه ئه‌منییه‌كان روویانداوه، بۆ كردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانیش كه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه داخرابوون، هێزه ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارده‌هێنن و له دوێنێوه تا ئێستاش، له توندوتیژییه‌كاندا 4 كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوونه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاره رۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در خۆپێشاندانێكی ملیۆنی له شاری به‌غدا بۆ وه‌ده‌رنانی هێزه بیانییه‌كان له‌ناو عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
H.B