تادێت ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق زیاتر ده‌بێت
ئامارێكی نوێ ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و پزیشكی له شاری به‌غدا رایانگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق 4 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون، كه دوانیان سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیس بوون.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له به‌غدا 2 خۆپیشانده‌ر كه به برینداری گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، كه به‌گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، یه‌كێكیان گوللـه‌ی راسته‌وخۆی به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو و ئه‌وی دیكه‌شیان بۆمبی فرمێسكڕێژی پێوه ته‌قیوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا دوانی دیكه كه سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیسن، خۆپیشانده‌رانی به‌سره به ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریان كه‌وتن و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا.
له شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراقیش به سه‌دان خۆپیشانده‌ر ئاگریان له تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌ردا و رێگا سهركییهكانیشیان له ژماره‌یه‌ك شار داخست، له‌وانه‌ش ناسریه، كه‌ربه‌لا و عماره.
لای خۆشیه‌وه پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه ته‌واوی ئه‌و رێگا سه‌ره‌كیانه بكه‌نه‌وه، كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخرابوون.
H.B