له زیقار هه‌رایه
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و رێگه به چوونی بارهه‌ڵگره‌كانیش نادرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، خۆپیشانده‌رانی پارێزگای زیقاری باشووری عێراق بۆری نه‌وتیان ته‌قانده‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بگه‌یه‌ننه شوێنه‌كه و ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، خۆپیشانده‌ران رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه به‌ره‌و به‌غدا داخستووه و رێگه به چوونی هیچ بارهه‌ڵگرێكیش ناده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری كه‌ربه‌لاش خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوه‌ڕاستی شه‌قامی سه‌ناتر رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی به‌غداش ده‌یان حاڵه‌تی هه‌ناسه‌ته‌نگی به‌هۆی بۆمبی فرمێسكڕێژه‌وه له گۆڕه‌پانی كیلانیی نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی محه‌مه‌د قاسم له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره تۆماركران.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له پێكداهه‌ڵپژانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی به‌غدا، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و چه‌ند حاڵه‌تێكی هه‌ناسه‌ته‌نگیش تۆماركران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له توندوتیژییه‌كانی شه‌وی رابردوو 4 خۆپیشانده‌ر و 2 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
H.B