تره‌مپ: هاتووم ئه‌و پشێوییه چاره‌سه‌ر بكه‌م
"كه‌س وه‌ك منی پێ نه‌كراوه"

K24 – هه‌ولێر:
له وتاره‌كه‌یدا، كه له په‌نجاهه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس پێشكه‌شیكرد، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هاتووم ئه‌و پشێوییه چاره‌سه‌ر بكه‌م.
تره‌مپ گوتی: "ئابووری ئه‌مه‌ریكا گه‌شه‌یه‌كی كردووه، كه جیهان پێشتر گه‌شه‌ی وای به خۆیه‌وه نه‌بینیوه. ناوه‌ندی رێژه‌یی بێكاری دابه‌زیوه و ئابووری وڵات باشتر بووه".
گوتیشی: "له كاتی هه‌ڵبژاردنییه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، (5) ملیۆن هه‌لی كاری بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ره‌خساندووه".
تره‌مپ باسی له ده‌ستكه‌وته ئابوورییه‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتیشی: "له كه‌رتی كار و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه، هیچ سه‌رۆكێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشتر به‌و جۆره ده‌سته‌كه‌وتیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه".
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین، تره‌مپ گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاویان ناوه، قۆناغێكی ئه‌سته‌ممان تێپه‌ڕاند، قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنی ئابووریمان له‌گه‌ڵ چین واژوو كردووه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه له دووساڵی داهاتوودا ئه‌مه‌ریكا (200) ملیار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت، كه چین بۆ كڕینی خزمه‌تگوزاری و كاڵا كشتووكاڵییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خه‌رجی ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه‌ریكا له (25) ساڵی رابردوودا چاره‌كێك ده‌رفه‌تی كاری له كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له‌ده‌ستداوه به هۆی رێككه‌وتنی بازاری ئازادی ئه‌مه‌ریكای باكووره‌وه، به‌ڵام جارێكی دیكه ئه‌وه رووناداته‌وه، من هه‌ڵبژێردراووم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پشێوییه پاك بكه‌مه‌وه. من تێناگه‌م بۆچی ئه‌و ده‌رفه‌تانه له كیس بده‌ین و بچن بۆ وڵاتێكی دیكه، كاره‌كان زۆر خراپ بوون، هه‌ر بۆیه من هه‌ڵبژێردرام بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا".