عه‌بدولمه‌هدی: عێراق به دۆخێك‌دا تێده‌په‌ڕێت كه بۆ هه‌موو لایه‌ك شه‌رمه‌زارییه
"رێز له بڕیاری په‌رله‌مان ده‌گرین"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، به زووترین كات كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن و حكوومه‌تێكی نوێ كاروباره‌كانی وڵات راپه‌ڕێنێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: وڵات به دۆخێك‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه به‌رامبه‌ر هه‌مووان له دۆخێكی شه‌مه‌زاریدایه.
دووپاتیكرده‌وه، رێز له بڕیاری په‌رله‌مان ده‌گرین و داواشی له لایه‌نه‌كان كرد، رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن. عادل عه‌بدولمه‌هدی رووی داواكارییه‌كه‌ی له په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد داوای لێ‌كرد، به زووترین كات كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش بكه‌ن.
H.B