سەدر جارێكی دیكە خەڵك دژی ئەمەریكا ھاندەدات
"هه‌موو بێگانه‌یه‌ك ده‌توێنه‌وه"
K24 - ھەولێر
رێبەری ره‌وتی سەدر جارێكی دیكە خەڵكی لەسەر خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی ئەمەریكا ھاندەدات و دەڵێت "عێراق شوێنی بێگانەی تێدا نابێتەوە".
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیوویەتی: "خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن، وڵاته‌كه‌م شوێنی بێگانه‌ی تێدا نابێته‌وه، سه‌روه‌ری و چاكسازی داواكاریی ریشه‌یی و نوێبوه‌وه‌یه".
هەروەها سەدر دەڵێت: "گه‌لی راپه‌ڕیوو په‌ل ده‌كێشێت، زانیوته ده‌نگی گه‌ل وه‌ك نه‌ڕه‌ی شێر وایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ڕه‌یه به‌رزبوه‌وه، ئه‌وا ده‌نگه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنه و به‌وه‌ش هه‌موو بێگانه‌یه‌ك ده‌توێنه‌وه و سته‌می گه‌نده‌ڵكاران ریشە کێش دەکەین".
بڕیارە هه‌ینیی داهاتوو 24ی ئەم مانگە، خۆپیشاندانی ملیۆنی لە دژی هێزه‌کانی بیانی له عێراق بكرێت.
ھ.م