لە خۆپیشاندانەكانی عێراق 10 كەسی دیكە كوژران
زیاتر لە 135 كەسی دیكە بریندارن
K24 - ھەولێر
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 10 کەس لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.
لە راگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایکرد "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 10 کەس لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، كە هەشتییان خۆپیشاندەر و دووانیان پۆلیس بوون، هاوکات زیاتر لە 135 کەسی دیکەش برینداربوون".
دوێنێ لە بەسرە لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان، خۆپیشاندەرێکی ئافرەت کوژرا و سێی خۆپیشاندەری دیکە برینداربوون.
لە بەغداش بە تایبەت لە پردی محەمەد قاسم و گۆڕەپانی تەیڕان، سێ کەس کوژران. لە کەربەلا، نەجەف، ناسریە، دیوانییە، موسەننا و واستیش خۆپیشاندانی خەڵک، دژی دەستەڵاتداران بەردەوامە.
ھ.م