خۆپیشانده‌ران دوو كاندیدی دیكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه
"پشتیوانی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر شاڵاوی ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیده حزبییه‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ستپێكردووه و له دوایینیشاندا دوو كاندیدی دیكه‌یان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌و دوو كاندید هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و عه‌لی شوكریه، كه به‌مدواییانه ناوه‌كانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جێگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا لای خۆیانه‌وه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هیچ یه‌كێك له‌و دوو كاندیده قه‌بووڵ بكه‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه، مه‌رجی ئه‌وان بۆ پشتیوانیكردنی هه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌سته به ره‌زامه‌ندی خۆپیشانده‌ران.
ئێستا خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی هه‌ردوو كاندیده‌كه‌یان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا هه‌ڵواسیوه و نیشانه‌یه‌كی چه‌وتی سووری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر وێنه‌كاندا هێناوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه قه‌بووڵیان نیه هیچ یه‌كێك له‌و دووه ببنه سه‌رۆك وه‌زیران و بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابسپێردرێن.
ئ. م