عێراق و سعوودیە پەیوەندییە ئابوورییەکان تاوتوێ دەکەن
سعوودیە و عێراق گفتوگۆی وەبەرهێنانی هاوبەش دەکەن
K24 - ھەولێر
فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ هاوتا سعوودییەکەی لە داڤۆس کۆبووەوە، و تاوتوێی وەبەرهێنانی هاوبەشیان لە نێوان هەردوو وڵات کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی سعوودیە، لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، محەمەد عەبدوڵڵا جەدعان وەزیری دارایی سعوودیە لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی سعوودیەدا هاتووە، هەردوو وەزیر پەیوەندی دوو لایەنە و دەرفەتەکانی هاوکاری ئابووری و وەبەرهێنانی هاوبەشیان لە نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکردووە.
ھ.م
