سه‌در: ده‌بێت رێككه‌وتنی ئه‌منی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
نه‌كشێنه‌وه وه‌ك داگیركا‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوای كرد، رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و ئاسمانی عێراق به رووی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا دابخرێت.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامێكدا گوتیشی: پێویسته وڵاتانی دراوسێ ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌ده‌ن و داوایكرد، به‌غدا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ واژوو بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كرێته سه‌ر عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سوپاكه‌ی له عێراق نه‌كشێنێته‌وه، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی "داگیركا‌ر و دوژمن" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌در هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به ناونیشانی "هه‌ینی سه‌روه‌ری" له به‌غدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا، جێمس جیفری رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیارێكی پابه‌ندكار نییه.
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، جێفری گوتی: ئه‌مه‌ریكا ناخوازێت هێزه‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه.
گوتیشی: له كۆتاییدا ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به بڕیاری عێراقه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا نایه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بكات له باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته به‌رپرسانی عێراق، به‌ر له پرسی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بیر له په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان به‌غدا و واشنتن بكه‌نه‌وه.
جێمس جیفری ئه‌وه‌شی گوت: رێككه‌وتنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق واژوو كراوه، نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته.