عێراق.. رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا
هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردن ده‌ستیپێكرد و چه‌ندین رێگای سه‌ره‌كیش داخران
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له ژماره‌یه‌ك شاری باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كه خۆپیشاندانیان لێ به‌ڕێوه‌ده‌چن، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له شاری نه‌جه‌ف رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له گه‌ڕه‌كی نه‌قیبی ئه‌و شاره روویدا.
زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێزه ئه‌منییه‌كان به چه‌ك و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه، هه‌وره‌ك هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنیش له دژی خۆپیشانده‌ران ده‌ستی پێكرد.
له پارێزگای كه‌ربه‌لاش، خۆپیشانده‌ران ئاگریان له تایه‌ی ئۆتۆمبیل به‌ردا و چه‌ندین رێگای سه‌ره‌كی و بازرگانی ئه‌و پارێزگایه‌شیان داخست.
هه‌رچی به‌غدای پایته‌ختیشه به سه‌دان هه‌زار شوێنكه‌وتووی موقته‌دا سه‌ر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌ركرده‌كه‌یان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی دژ به بوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق به‌رز كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران، هه‌ریه‌ك له پردی جادرییه و تابقینیان له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره داخست.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی به‌غدا، به‌سره و كه‌ربه‌لا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو روویدا.
میدیا عێراقییه‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر و حاڵه‌تی هه‌ناسه‌ته‌نگی به‌هۆی بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق هۆشداری دایه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، له‌وه‌ی كه نابێت چیتر چاوه‌ڕێ بكه‌ن و ده‌بێت به زووترین كات چاكسازییه‌كان و داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن.
سیستانی دووپاتی كرده‌وه، خه‌ڵكی عێراق كه داوای چاكسازی ده‌كه‌ن، قوربانی زۆریان له‌و پێناوه داوه، ئه‌گه‌ر په‌له له جێبه‌جێكردنی ئه‌و چاكسازیانه نه‌كرێت، خه‌ڵكی عێراق نه‌هامه‌تی زیاتر ده‌چێژێت و دۆخی سیاسی، ئه‌منی و سه‌قامگیریش ئاڵۆزتر ده‌بێت.
H.B