له به‌غدا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژران و برینداربوون
شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس و پزیشكی له شاری به‌غدا رایانگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌و شاره‌دا رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا و له ئه‌نجامدا 2 خۆپیشانده‌ر كوژران و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی محه‌مه‌د قاسم له ناوه‌ڕاستی ئه‌و روویدا و بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، هێزه‌كانی پۆلیس چه‌ك و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا.
سه‌رچاوه: سومه‌ریه نیوز
H.B