شەش خۆپیشاندەری دیكە لە بەغدا کوژران

خۆپیشاندانەكان فراوانتر بوون

K24- ھەولێر

شەش خۆپیشاندەری دیكە لە بەغدا کوژران و لە سەرجەم پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش خۆپیشاندان بەردەوامە.

لەبەغدا رووبەڕووبونەوەی توند لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا و شەش خۆپیشاندەر بەگولـلەی هێزە ئەمنییەکان کوژران و 54ی دیکەش برینداربوون.

کوژراوەکان دووانیان لە گۆڕەپانی گەیلانی و ئەوانی دیکە لە رێگا و پردی محەمەد قاسم بوون، لە ناسرییەش تەقە لە دوو پزیشک کرا و برینداربوون.

هاوکات، لە بابل، کەربەلا، نەجەف، دیوانیە، موسەننا، زیقار، واست، میسان و بەسرە، خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییەکانیان فراوانترکردووە و ژمارەیەکی زۆری پرد و رێگا سەرەکەییەکانیان داخستووە.

قاسم نزال فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، فەرمانی بە سەربازانی سوپا کردووە، بەنێو شەقامەکاندا بڵاوببنەوە و پارێزگاری رێڕەوی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەکان بکەن و کەسانی ئاژاوەگێڕ و لەیاسا دەرچوو دەستگیر بکەن.

ھ.م