ھێزە ئەمنییەكان چوونە ناو گۆڕەپانی تەحریر

خۆپیشاندەران بە زەبری ھێز دەردەكرێن

K24 - بەغدا

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "كەمێكی پێش ئێستا ھێزە ئەمنییەكان عێراق چوونە ناو گۆڕەپانی تەحریر".

ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ ھێزەكانی عێراق بەزەبر گۆڕەپانی تەحریر و خەلانیەیان بە خۆپیشاندەران چۆڵ كرد.

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "ھێزەكانی عێراق ئەمڕۆ ھەڵمەتێكی بەرفراوانیان دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی لە بەغدا و بەسرە و شارەكانی دیكە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن".

گوتیشی: "بەھۆی ھێرشی ھێزە ئەمنییەكان بۆ سەر گۆڕەپانی تەحریر ژمارەیەك خۆپیشاندەر برینداربوون و بەشێك لە چادرەكانی خۆپیشاندەرانیش لەلایەن ھێزە ئەمنییەكان سوتێندران".

ھ.م