گرژی له خۆپیشیاندانهكانی به‌غدا روویدا
هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غدا روویدا.
ئاشكراشیانكرد، له خۆپیشاندانه‌كاندا چه‌ك و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارهێنرا و له ئه‌نجامدا 4 خۆپیشانده‌ر كوژران.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌و شوێنانه‌ی شاری به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراوه، كه خۆپیشاندانیان لێ به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین پرد و شه‌قامی سه‌ره‌كییان له‌و شاره كرده‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخراون.
پێشتریش سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، چادرهكانیشیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لابرد و هه‌ندێكیشیان سووتاند.
H.B