گرژی له‌ خۆپیشیاندانه‌كانی به‌غدا روویدا

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غدا روویدا.

ئاشكراشیانكرد، له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا چه‌ك و بۆمبی فرمێسكڕێژ به‌كارهێنرا و له‌ ئه‌نجامدا 4 خۆپیشانده‌ر كوژران.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌مڕۆ هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌و شوێنانه‌ی شاری به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراوه‌، كه‌ خۆپیشاندانیان لێ به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چه‌ندین پرد و شه‌قامی سه‌ره‌كییان له‌و شاره‌ كرده‌وه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخراون.

پێشتریش سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، چادره‌كانیشیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لابرد و هه‌ندێكیشیان سووتاند.

H.B