هێزە ئەمنییەکانی عێراق بڵاو بە خۆپیشاندەران دەکەن
رووبەڕووبونەوەکان بەردەوامن و تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە
K24 – ههولێر:
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە زۆربەی شارەکان دەستیان بە هەڵمەتی بڵاوەکردنی یەکجاریی بە خۆپیشاندەران کردووە و رووبەڕوویان بوونەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە بەغدا 14 خۆپیشاندەر و لە ناسرییەش 17 خۆپیشاندەر بریندار کراون، هەندێکیشیان برینداری تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانن.
هەروەها لە شارەکانی کەربەلا، نەجەف، بەسرە و دیوانیە رووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامن و هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت خۆپیشاندانەکان کۆتاییان پێ بێت.
پێشڕەوی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناو کامپ و ناو جەرگەی خۆپیشاندانەکان لە دوای ئەوەهات، موقتەدا سەدر داوای کشانەوەی لە لایەنگرانی کرد.
ئەمەش وایکرد، بەشێک لە خۆپیشاندەران سەدر بە "خیانەتکردن بەرامبەر بە خۆپیشاندەران" تۆمەتبار بکەن.