له توركیا پڕۆژه‌یه‌كی نوێ سزای ده‌ستدرێژی سێكسی سه‌ر كچانی منداڵ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر منداڵان له سزا ده‌به‌خشرێت
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی توركیا، تاوتوێی پڕۆژه‌یاسایه‌كی نوێ ده‌كات و له رێگه‌یه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر منداڵان له سزا ده‌به‌خشرێت.
به گوێره‌ی پڕۆژه‌یاساكه، هه‌ر ده‌ستدرێژیكارێك، ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كه بخوازێت و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، هیچ سزایه‌كی به‌سه‌ردا ناسه‌پێندرێت.
پڕۆژه‌كه له لایه‌ن پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وای توركیاوه ئاماده كراوه.
له به‌رامبه‌ردا رێكخراو و چالاكانی مافه‌كانی منداڵ و ژنان دژی ئه‌و پڕۆژه‌یه هاتوونه‌ته ده‌نگ و نیگه‌رانن له چه‌سپاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه.