ئه‌ردۆغان: له ئیدلب سوپای سووریا به‌رده‌وامه له پێشێلكارییه‌كانی
حكومه‌تی سووریا به‌رده‌وامه له كوشتنی مه‌ده‌نییه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای سووریا به‌رده‌وامن له پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی په‌یوه‌ست به ره‌وشی پارێزگای ئیدلبی باكووری سووریا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، له ئه‌سته‌نبوڵ، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: به داخه‌وه سوپای سووریا به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی رووسیا و توركیا له باره‌ی ره‌وشی ئیدلبه‌وه.
گوتیشی: حكومه‌تی سووریا به‌رده‌وامه له كوشتنی مه‌ده‌نییه‌كان و ناكرێت چاوپۆشی له بێ باكی رژێمی سووریا له‌و باره‌یه‌وه بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا ئێمه له وه‌رزی زستانداین، ده‌ستمانكردووه به درووستكردنی خانووی كاتی كه رووبه‌ریان 30 مه‌تر چوارگۆشه‌یه و به درێژایی 40 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كانی هاوسنووری توركیا و سووریا درووست ده‌كرێن.