به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا
سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان نادیاره
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و 5 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا له سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌زانراوه‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا كران.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له شاری به‌غدا له ئارادایه، تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه نه‌زانراوه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، دۆخی ئه‌منی له به‌غدا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه شڵه‌ژاوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی جۆرێك له پشێوی له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه له‌و شاره درووست ببێت و، تائێستا چه‌ندین جار ناوچه‌ی سه‌وزی ئه‌و شاره، كه زۆربه‌ی جومگه ئیداری ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی و دیپلۆماسییه‌تی وڵاتانی لێیه، به مووشه‌ك و هاوه‌ن ده‌كرێته ئامانج.
H.B