تۆمارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان لە ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات

"کۆمپانیاکان بە ئۆنلاین دەتوانن خۆیان تۆماربکەن"

K24 - ھەولێر

تۆماركردنی كۆمپانیا بیانیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ زیاد بووندایه‌. شێخ ئاراس، به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان له‌ وه‌زارتی بازرگانی رایده‌گه‌یەنێت "ئێستا 3 ھەزار و 400  كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی له ‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه ‌ئه‌مەش‌ ژماره‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئێستا سیستمی ئۆنلاین له ‌وه‌زارەتی بازرگانی كاری پێده‌كرێت و ده‌توانرێت به‌ چه‌ند كاتژمێرێك  ناوی كۆمپانیا تۆمار بكرێت.

ھ.م