ئاماری کوژراوان لە ریزی خۆپیشاندەرانی عێراق لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو ئاشکرا دەکرێت
تا دێت تووندوتیژییەکان زیاتر دەبێت
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 خۆپیشانده‌ر لە عێراق كوژراون و 230 دیکەش برینداربوون.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراقی ئاشكرای كرد كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، 12 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 230 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له شاره‌كانی به‌غدا و زیقاڕ و به‌سڕه بوون.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراقی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان 89 خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیر كردووه.
دوای کشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە ریزی خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران کردووە و دەیانەوێت کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن، ئەمەش وایکرد دوێنێ یەکشەممە، بەشێک لە قوتابیان بچنە ریزی خۆپیشاندەران.
H.J