ھێنانی كرێكارانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان سنووردار ده‌كرێت
وه‌زارەتی ناوخۆ و وه‌زارەتی كار هێنانی كرێكاری بیانی رێكده‌خه‌نه‌وه
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رقاڵی رێكخستنه‌وه‌ی هێنانی كرێكاری بیانیه بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایدەگەیەنێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ وه‌زارتی ناوخۆ كۆده‌بنه‌وه بۆ دانانی میكانزم و رێكخستنه‌وه‌ی كرێكاری بیانی لە هه‌رێمی كوردستان.
كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە چەند رۆژی داھاتوودا بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كۆنفراسێك دەكەین، چونكە ئەو كرێكارە بیانیانەی دێنە ھەرێمی كوردستان ھەمووی لە رێگەی وەزارەتی كارەوە نایێن، بەڵكو زیاتریان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزەر دەھێندرێن، ھەندێكیشیان بە قاچاخ دەھێندرێن، بۆیە مەبەستمانە كۆنفرانسێك بۆ رێكخستنەوەی كاری كرێكاری بیانی لە ھەرێمی كوردستان، بە شێوازێك بێت كە ھەلی كار بۆ كرێكاری خۆماڵی دەستەبەر بكرێت".
گوتیشی: "ھەوڵدەدەین كرێی كرێكاری زیاتر بكەین، ھۆكاری ئەوەی كە كرێكاری ناوخۆ كارناكات، لەبەر ئەوەیە كە مووچەكەی زۆر كەمە".
ھ.م