خالید شوانی: وەزیرەکانی عێراق ئاستەنگیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی بەعس دروستکردووە

شاندێکی حکوومەتی هەرێم لەبارەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ وەزیری دادی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە

 K24 – هه‌ولێر:

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی بەعس لەبارەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ وەزیری دادی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکەش، خالید شوانی، وەزیری هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بڕیارەکانی سەردەمی بەعس لەبارەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە کوردستانییەکان لە ساڵی 2012ەوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هەڵوەشاتەوە و لەو کاتەوە وەزیرەکانی داد چەندین ئاستەنگیان بۆ جێبەجێکردنی دروست کردووە".

راشیگەیاند: "ئەمڕۆ وەزیری دادی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەرکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ناوچە کوردستانییەکان".

H.J