ئه‌یاد عه‌للاوی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه
عه‌للاوی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه عێراق ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی ئێران
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه ئه‌یاد عه‌للاوی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیی ده‌كاته‌وه له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا عێراق ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی ئێران و داعش‌یش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
عه‌للاوی سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه ،هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هاوكاربووه بۆ له‌ناوبردنی داعش.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه گوتیشی: پێشتر به‌شێك له سه‌ركرده‌كان سه‌مایان بۆ هاتنی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، كه‌چی ئێستا داوای ده‌ركردنی ده‌كه‌ن.
H.B